گەنجێکی فەلەستینی کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو

گەنجێکی فەلەستینی کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، ئەحمەد جبریل عەویوی تەمەن ١٩ ساڵە کە ٦ مانگ پێشتر لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە ئەلخەلیل بە سەختی بریندار بوبوو ئەمڕۆ شەهید بوو.
وەزارەتەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو نەشتەرگەری بۆ گەنجەکە ئەنجام دراوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.